لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 10 سانتیمەتر بەفر باریوە
ئەندازیار خوسرەت سادیق، بەرپرسی فەرمانگەی كەرتی 4 پاراستن و رێگەوبانی سۆران، رايگەیاند، لە بەرەبەیانی شەوی رابردووەوە تا پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019 شەپۆلێكی بەفربارین، ناوچەی حاجی ئۆمەرانی لە سنووری شارۆچكەی چۆمان گرتووەتەوە، كە لە هەندێك شوێن زیاتر لە (10) سانتیمەتر بەفر باریوە".
گوتیشی، تیمەكانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدا بوونە بۆ كردنەوەی رێگاكان، بەڵام خۆشبەختانە ئەم بەفرە نەبۆتە هۆی ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران و رێگای سەرەكی دەروازەی حاجی ئۆمەران تا شارۆچكەی چۆمان كراوەیەو هاتووچۆی تێدا ئاساییە".
ئاماژەشی بەوەدا، كە تەنها هەندێ خۆڵ و بەرد داڕمابوونە، سەر رێگایی سەرەكی (سۆران-چۆمان) بەڵام لەلایەن تیمەكانمانە پاک کراونەتەوە و ئاستەنگەكان لابران.
باسنيوز
