دەنگۆیەک لەبارەی ڕاگرتنی پڕۆسەی پێدانی کارتی نیشتمانی بە هاووڵاتییان ڕەت دەکرێتەوە
عه‌مید عه‌بدولره‌حمان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر بە ماڵپەڕی فەرمی (كوردستان تیڤی) ڕاگەیاندووە، "له ئێستادا له هه‌ولێر 18 بنكه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانیی كار ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی پڕۆسه‌كه و له پلانماندایه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی پێدانی كارتی نیشتمانی كارا بكه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتیی و ناسنامه‌ی شارستانی و راوه‌ستانی پێدانی كارتی نیشتمانی، دڵنیایی بە هاووڵاتییانی كوردستاندا كه هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك له به‌غدا به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هەروەها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتیی و ناسنامه‌ی شارستانیی گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ناسنامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه ئه‌وا كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێت و ئه‌مه دووره له راستییه‌وه و پڕۆسه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانیی پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه و مامه‌ڵه‌ی پێدانی ئه‌م كارته به هاووڵاتییان رانه‌وه‌ستاوه"
ئاماژەشی بەوەکرد، کە تاکو ئێستا مامه‌ڵه‌ی 400 هه‌زار كارتی نیشتمانیی له هه‌ولێر ته‌واو بووه و نیازیشیان هه‌یه به‌مزووانه فه‌رمانگه‌ی قه‌زا و ناحییه‌كانی بارزان و مێرگه‌سوور و به‌حركه و مه‌خموور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپێرین تا مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانیی هاووڵاتییان راپه‌ڕێنن.
باسنيوز
