پارتی: هەر لەم مانگەدا سەرۆکی هەرێم و مانگی داهاتووش سەرۆکی حکوومەت دادەنرێن
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگيەیاند، ”ئێمە کاری خۆمان دەکەین“ و لەلایەکەوە گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە ”خەریکی کاری خۆمانین بۆ پێکهێنانی حکوومەت“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ”تا ئاستی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکی حکوومەت دەڕۆین و کارەکانی پێکھێنانی حکوومەت راناوەستێتت“. دواتر لە ماوەی مانگێکدا سەرۆکی حکوومەت گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکات بۆ دیاریکردنی وەزیرەکان و ”پێک دێن“.
ئەندامەکەی سەرکرادیەتیی پارتی ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و هەر لەم مانگەدا، ”سەرۆکی هەرێم دادەنێین“ و لە کۆتایی مانگی داهاتووشدا ”سەرۆکی حکوومەت“ دادەنرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، تائێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ گۆڕان و لەگەڵ یەکێتیدا ڕێککەوتنی واژۆ کردووە، بەڵام هێشتا یەکێتی پێداگری لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دیکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
باسنيوز
