لە كەركووك چوار مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش تێكدران
بەپێی بەیاننامەیەكی سەعەد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تێیدا هاتووە، هێزەكانی هەواڵگیری پۆلیسی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، توانیان چوار مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركووك لەنێو ببەن.
بەیاننامەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لەنێو مۆڵگەكاندا چەند پارەچەیەك كە بۆ كردەوەی تەقینەوە بەكار دەهێنرێن دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیركرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە نالەبارە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشیش زیادی كردووە.
باسنيوز
