تەقتەق.. هوشداری دەدرێتە هاووڵاتیان خویان لە کەناری زێی بچووک بە دوربگرن

تەقتەق.. هوشداری دەدرێتە هاووڵاتیان خویان لە کەناری زێی بچووک بە دوربگرن
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووك، بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق داوا له‌ هاووڵاتيان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ كه‌نار زێيه‌كان له‌ سنووری ناحیەی ته‌قته‌ق و ئاشتىی سەر بەقەزای کۆیە.

حاكم عومەر ئه‌حمه‌د بەڕيوه‌به‌ری ناحيه‌ى ته‌قته‌ق ڕايگەیاند: "داواکارین لە هاووڵاتیانی سنووری ناحیەی ئاشتی و تەقتەق، بەتایبەت ئەو جووتیار و هاووڵاتییانەی خەریکی کاری کشتوکاڵین، خۆیان بەدوور بگرن لە نزیکی کەنار زێ، چونکە لە کاتی ئێستادا زیاتر لە مەترێک ئاوەکە بەرز بووەتەوە.

گوتیشی تکا دەکەین لە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.











باسنيوز
Top