ھاتوچۆی دەربەندیخان: پردی دەرەدۆین داڕووخا و ڕێگاکە گیرا

 ھاتوچۆی دەربەندیخان: پردی دەرەدۆین داڕووخا و ڕێگاکە گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دەربەندیخان، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات، پردی (دەرەدۆین) داڕووخا و ڕێگاکە گیراوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دەربەندیخان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکات، بەھۆی ئەو بارانەی چەند کاتژمێرێکە بەردەوامە، پردی (دەرەدۆین) کە دەکەوێتە سەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار داڕووخاوە و بە تەواوی ڕێگاکە گیراوە، ھەروەھا ڕێگای ھاتوچۆ بەھیچ شێوەیەک نییە".

لە ئێوارەی شەممەی ڕابردووەوە 23/3/2019، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە لەسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر بوو و بارانێکی بەخوڕ باری، ئێستا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ھەرێمی کوردستان، ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و چەند شەقامێکیش بەھۆی ئەو بارانبارینەوە داخراون.






Top