هۆشیار زێباری: عەبادی هەوڵ دەدات عادل عەبدولمەهدی وەک خۆی بکاتە دژە کورد
لە تویتێکیدا، هۆشیار زێباری نووسیویەتی: "سیاسەتی دژە کوردانە و ئامۆژگاری ناتەندروستی نێوخۆی و نێودەوڵەتی، وای لە عەبادی کرد خوولی دووەمی وەک سەرۆک وەزیران لە دەست بدات".
دەشڵێت: "ئێستا ئەو دەیەوێت لەسەر حیسابی بودجە و مافەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمان کاریگەری لەسەر عادل عەبدولمەهدی دروست بکات، بەڵام زۆر درەنگە بۆ ئەوە".
لە ماوەی چوار ساڵی حکومڕانی حەیدەر عەبادی، هیچ کام لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرنەکران، بەڵکو هێرشی سەربازیی کرایە سەر هەرێمی کوردستان و هەوڵی نەهێشتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درا.
K24
