شاخەوان عەبدوڵا: ئەگەر دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە رێگە نادەین هەڵبژاردن بکرێت
پەرلەمانتارێكی پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە، رێگە نادەین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێت.
بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیشەوە ئەنجام بدرێت.
لەم بارەیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: تاكوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەردەوام دەبین لە كاركردن و سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگای كەركووك هەنگاوی باش نراوە".
گوتیشی، بەڵام ئەگەر دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە تاوەكوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین هەڵبژاردن لەو شارەدا بكرێت.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیركرد و لەو كاتەوە دۆخی پارێزگاكە لە هەموو روویەكەوە نالەبارە و ئێستاش هەوڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگاكە دەدرێت.
باسنیوز
