بەکارهێنانی سۆدە لە نانەواخانە و سەمونخاکان قەدەخە دەکرێت
ماوەی چەند ساڵێکە سۆدە لە کاری ھەویرکاری بەکاردەھێنرێت، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە بە بڕیاری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیماقمیەت، بە ھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی سۆدە لە نانەواخانە و سەمونخانەکان قەدەخە کراوە و دەبێت پێوەی پابەند بن، نوێنەری تەندروستی له لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتیش دەڵێت "بە وردی چاودێریی سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەکان دەکەین و ھەر کەس پابەندی بڕیارەکە نەبێت، ئەوا لە سزای سەرپێچی، تا داخستنی شوێنەکەی، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەین"، چونکە بە قسەی ئەو، سۆدە زیانی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە.
k24-
