ئاگاداریه‌ك بۆ هاووڵاتیانى شارى كه‌لار
له راگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار ئاگادارى هاووڵاتیانى شارى كه‌لار و ده‌روبه‌رى ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به گوێره‌ی پێشبینیهكانى كه‌شوهه‌وا، ئه‌گه‌رى باران بارینى به‌هێز بۆ ئه‌مشه‌و له ئارادایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواتان لێده‌كه‌ین ئاگادار و به ئاگابن، به تایبه‌تى ئه‌و خانووانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر كه‌ناره‌كانی ڕووبارى سیروان و ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ی نزیكن له ڕێڕه‌وى ئاوى لافاو و ناوچه نزماییه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، تیمه فریاگوزارییه‌كان له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاماده‌باشیدان و بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراویش داواتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فونانه‌وه بكه‌ن: قایمقامیه‌تى كه‌لار: 07729969545، 07701573996، به‌رگرى شارستانى: 115، پۆلیس: 104، شاره‌وانى: 07701484231".
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا، قایمقامیه‌تی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار بڕیاریاندا، بۆ سبه‌ی ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بكرێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "بەهۆی مەترسی بارانی بەهێز و روودانی لافاو، بە بڕیاری قایمقامی کەلار و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، سبەی دووشەممە بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی دەرەوەی شار لە سنووری پەروەردەی کەلار پشووی فەرمییە".
به‌گوێره‌ی ئەو بروسکە نهێنیانەی شانەی ئیدارەدانی قەیرانە مەدەنیەکان لە ناوەندی ئۆپەراسێۆنی نیشتیمانی عیراق بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناردووە و زانیارییه‌كانیان ،بە پشت بەستن بە ئاماژەکانی پێشبینی، بارانی ئه‌مشه‌و له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق بێ پێشینه و مه‌ترسیدارن و له راگه‌یاندنی هۆشداری پله "ج" بن، بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دیالە، کە گەرمیان دەکەوێتە نێوانیانەوە و پێشبینی لافاو و سێڵاوی گەورە کراوە.
هەر بەپێی ناوەڕۆکی بروسکەکان، بەنداوەکانیش مەترسی جدیان دەکەوێتە سەر.
بۆیە دەبێ خەڵک لە گەرمیان و بەتایبەت لەئەمبەر و ئەوبەری ڕوباری سیروان و ناوچە نزماییەکان وریا و لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.
له گه‌رمیان رایگه‌یاند، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی کەلاریش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
له‌مباره‌شه‌وه قایمقام و سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو له ئاماده‌باشیدان.
k24-
