هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی دیكه‌ له‌ مووسڵ ده‌درێت

هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی دیكه‌ له‌ مووسڵ ده‌درێت
سێ چەكداری داعش لە باغۆزەوە ھەڵاتبوون، لە سنووری شنگال خۆیان تەقاندەوە.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، راگەیاند "ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی خۆکوژی داعش کە لەناوچەی باغۆزی سووریاوە هەڵاتبوون لە گوندی "گرزەرک"ـی سەر بە ناحیەی قەیرەوان لە شنگال هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی کەتائیبی وەعدوڵڵای سەر بە حەشدی سونی و دوای رووبەڕووبوونەوە، سێ لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و بەوهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی سوننی برینداربووە".

هاوکات میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، کە چەکدارەکانی داعش ژمارەی شەش کەس بووە و سێ چەکداریان لەلایەن هێزەکانی عێراق کوژراون و سێ چەکداریشیان خۆیان تەقاندووەتەوە.
k24-
Top