وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێز بۆ داخستنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان ده‌جوڵێنێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، بڕیاریدا، لیژنه‌ی ئه‌منی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری داخستنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان پێكبهێنێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پۆلیسی پاراستنی نه‌وت و گاز، پۆلیسی ژینگه و دارستان، به‌رگری و فریاكه‌وتن، پۆلیسی پارێزگاكان به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و لیژنه ئه‌منییانه‌ی پێكده‌هێنرێن، 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له خۆ ده‌گرن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
له نووسراوه‌كه‌دا ته‌نیا ئاماژه به ناوی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی) كراوه.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، كه به ژماره (5436) ئه‌مڕۆ (24ی ئازار/ مارسی 2019) ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی به ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، ژماره (3830 له 5/8/2018) بڕگه‌ی (3) و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی 3 هێزی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له هه‌رسێ پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و پاڵاوتگه نایاساییانه‌ی كه له بڕیاری سه‌ره‌وه دیاریكراوه و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاری لابردنه‌كه.
k24-
