هەناردە و هاوردەكاران: بازاڕ جووڵەی پێوە دیاره‌.. هیچ كاڵایەك گران نەبووە

هەناردە و هاوردەكاران: بازاڕ جووڵەی پێوە دیاره‌.. هیچ كاڵایەك گران نەبووە
جێگری سەرۆكی یەكێتیی هەناردە و هاوردەكارانی كوردستان دەڵێ، لابردنی پاشەكەوتی مووچە، جووڵەی خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام نرخی هیچ كاڵایەك گران نەبووە.

شێخ عەتا محەممەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە هۆی لابردنی پاشەكەوتی مووچە بازاڕ جووڵەی تێكەوتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ كاڵایەك لە بازاڕ نرخی گران نەبووە".

عەتا محەممەد گوتیشی: "هەنگاوی هەڵگرتنی پاشەكەوت لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، هەنگاوێكی ئەرێنییە و لە چەند مانگی داهاتوودا دەرئەنجامەكەی دەردەكەوێت، بەوەی كە زیاتر بازاڕ جووڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە دیار دەبێت".

جێگری سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان ده‌شڵێ: "تا ئێستا نرخی هیچ كاڵایەك لە بازاڕەكان بەرز نەبووەتەوە و ڕێگەش بە بەرزكردنەوەی هیچ كاڵایەك نادرێت".

ناوبراو زیاتر دەڵێ: "هاوو
ڵاتیانی كوردستان، بە لابردنی پاشەكەوتی مووچە، گەشبین و دڵخۆشن".
kdp-
Top