لە هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە

لە هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە
- لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناخۆی حکوومەتی هەرێم و عێراق بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە، کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکوومەتی عێراقە و گرنگیی زۆری بۆ پارێزگاکەمان هەیە".

کاوە عەلی گوتیشی: "لەگەڵ کرانەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت چەند هاووڵاتییەکی هەڵەبجە بوونە خاوەنی پاسپۆرت".

هەڵەبجە نزیکەی پێج ساڵە بووەتە چوارەم پارێزگای کوردستان، زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدا کراوەتەوە
kdp-
Top