سۆران.. دوو کەس بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، كە ئەمڕۆ شەممە 24/3/2019 بڵاو كراوەتەوە، ئەوە خراوەتە ڕوو، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران، هۆبەی بازگەكان، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەیان، توانیان دوو كەس دەستگیر بكەن، كە بریتی بوونە لە ئافرەت و پیاوێك، بە بڕی 255 دووسەد و پەنجا و پێنج گرام ماددەی هۆشبەر جۆری شیشە، كە خەڵكی دەروەوی سنووری سۆران بوون ە بەنیاز بوون سەردانی سەنتەری سۆران بكەن".
ئاماژە بەوەش كراوە، تۆمەتبارەكان دانیان بەوەدا ناوە كە ئاڵودەەی ماددەی هۆشبەرن و بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرە لە سۆران بڵاو بكەنەوە و دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی، تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆلینەوە كراون.
باسنيوز
