کونسولگەریی فەرەنسا و دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکی هاوبەش ئەنجام دەدەن
بەپێی زانیارییەکان یەكەم خولی ئەو یارییە لە كەمپی "هەرشەم" لە نێوان تپی تۆپی پێی كەمپی هەرشەمی ئاوارە عێراقییەكان و كەمپی "باسرمە"ی پەنابەرانی سووریا بەڕێوە دەچێت.
یارییەكە بە ئامادەبوونی کونسولی فەرەنسا و شاندی یاوەری و سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت، هەروەها لە سەرەتادا پرێس كۆنفرانسێك لە یەكێك لە هۆلەكانی كەمپ ساز دەكرێت و وردەكاری و ئامادەكاری بۆ یاریی كۆتایی و میوانانی یاریی كۆتایی خولەكە دیاری دەكرێن كه بڕیاره یهكێك له یاریزانه بهناوبانگهكانی فهرهنسا ئامادهی بێت.
باسنیوز
