ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: هەنگاوی باش نرا

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: هەنگاوی باش نرا
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی هات و بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن.


کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆتایی هات و لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ، ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە پیرمام، گفتگۆی جدی و بەرهەمداریان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە سیاسییەکەی ٤ی ئاداری ٢٠١٩ی نێوان پارتی و یەکێتی کردووە.


جەختیش کراوەتەوە کە هەر ئەمڕۆ چوونەتە نێو وردەکاریی کارکردنی هاوبەش و لەم ڕووەشەوە ”هەنگاوی باش“ نراون و بڕیار دراوە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت و ”هەردوولا ئامادەکاری بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی دانوستاندن و گەیشتن بە ڕێککەوتن“.













باسنیوز
Top