لە سنووری شنگال شەڕ لە نێوان داعش و هێزێکی عێراقی ڕووی دا

لە سنووری شنگال شەڕ لە نێوان داعش و هێزێکی عێراقی ڕووی دا
بە گوتەی بەڕیوەبەری ناحیەی "قەیرەوان"ی سەر بە قەزای شنگال، ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.3.24 سێ چەکداری داعش ویستوویانە خۆیان بگەیەننە ناو گوندی "سیبا عەماش" لە قوبلەی چیای شنگال کە لە نێوان ئەوان و هێزە عێراقییەکاندا شەڕ ڕووی داوە.


لەمبارەوە عەبدولحەمید قاسم، بەڕێوەبەری ناحیەی قەیرەوان ڕایگەیاند: "خەڵکی گوندی "سیبا عەماش" لە قوبلەی چیای شنگال بە دووریی 30 کیلۆمەتر، هێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنی ژیانی خۆیان و بەجێیان هێشتوون، چەند چەکدارێکی ترۆریستی داعش ویستوویانە ئەو هەلەیان قۆستووتەوە و ئەو خانوانەیان بۆ خۆیان بەکار هێناوە و تێیدا خۆیان حەشار داوە".


گوتیشی: "دوای ئەوەی لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتییانەوە زانیاری دراوەتە هیزە عێراقییەکان کە تیرۆریستانی داعش لەناو خانووە چۆڵەکانی گوندی "سیبا عەماش" خۆیان حەشار داوە، هێرشیان کردووەتە سەریان و لە ئەنجامدا شەڕی رووی داوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی قەیرەوان ڕاشی گەیاندووە پاش شەڕ و پێکدادان ئەو سێ چەکدارەی داعش لەناو خانووە چۆڵەکان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کوژراون و ناوچەکەش پاک کراوەتەوە.












باسنیوز
Top