پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم بەئاسانی تێدەپەڕێت

پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم بەئاسانی تێدەپەڕێت
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی تێدەپەرێت.


بەھمەن کاکە عەبدوڵا، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ”ئاسانە“ و یەک خاڵی ھەموار دەکرێتەوە و تێدەپەرێت.


ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ”کەمێک سستیمان لێکردووە، ئەگینا زۆر ئاسانە و بە ئاسانی تێدەپەرێت".

بەهمەن کاکە عەبدوڵا جەختی کردەوە کە پارتی ”زۆرترین“ هەوڵ دەدات کە یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات و پێکەوە هەمواری یاساکە بکەنەوە، بەڵام ”ئەگەر یەکێتی نەیەتە پێشەوە، ئەوە یاساکە تێدەپەڕێنین“.












باسنیوز
Top