لە دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیر كرا
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ڕۆژی 9-3-2019 ، دوو هاووڵاتی سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمار كرد كە خانووەكانیان و شوێنی ئاژەڵەكانیان لە گوندی چنارەی سەر بە قەزای دەربەندیخان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە سووتێنراوە .
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای بەدواداچوونەكانی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە و دەسكەوتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەكە توانرا تۆمەتبار (ش ، ع ، م) دەستگیر بكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا و دانی ناوە بەوەشدا كە ساڵی ڕابردوو هەمان كاری كردووە لەگەڵ هاوڵاتییەكدا و خانووەكەی سووتاندووە .
ئێستا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
باسنيوز
