لە دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیر كرا
هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە چەند خانوویەکی سووتاندووە .


پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، ڕۆژی 9-3-2019 ، دوو هاووڵاتی سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمار كرد كە خانووەكانیان و شوێنی ئاژەڵەكانیان لە گوندی چنارەی سەر بە قەزای دەربەندیخان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە سووتێنراوە .


بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای بەدواداچوونەكانی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە و دەسكەوتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەكە توانرا تۆمەتبار (ش ، ع ، م) دەستگیر بكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا و دانی ناوە بەوەشدا كە ساڵی ڕابردوو هەمان كاری كردووە لەگەڵ هاوڵاتییەكدا و خانووەكەی سووتاندووە .


ئێستا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .










باسنيوز
Top