کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام بەردەوامە
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستەکانی حزبەکە لەو کابینەیە دەکرێت. بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی یەکێتی داوای چەند پۆستێک دەکات هەروەک پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە پارتی پێشتر لەبارەیەوە لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆی لەسەر کردووە.
شاندی پارتی دکتۆر کەمال کەرکووکی، کاکەمین نەجار، هێمن هەورامی، عەلی حوسێن، عەلی عەونی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی پێکهاتوون.
شاندی یەکێتیش لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا و لاهوور جەنگی پێکهاتوون.
باسنيوز
