تەندروستیی کۆیە ئاماری ڕووداوەکانی نەورۆز بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 24/3/2019، ھاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "ئەمساڵ ڕووداوەکان بە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زۆر کەمی کردووە، لە رۆژانی نەورۆزدا 621 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
گوتیشی: "161 کەس بەھۆی ناجێگریی باری تەندروستییان لە نەخۆشخانە خەوێندراون، 115 کەسیش کاری سەرەتاییان بۆ کراوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئەوەشی خستە ڕوو کە چەند ڕووداوێکی جۆراوجۆر ھەبوونە، کە بەم شێوەیە بووە:
6 حاڵەتی سووتان بەبێ ئەوەی گیانلەدەستدانی لێ بکەوێتەوە
13 ڕووداوی ئۆتۆمبێل
5 بەربوونەوە لە بەرزایی
ھاووڵاتییەکیش سەگ گرتبووی
81 کەس سەردانی بەشی منداڵبوونیان کردووە
38 نەخۆش خەوێندراون
15 منداڵ لەدایکبوون
10 منداڵ بە سروشتی لەدایک بوون، 5 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایک بوون
10 منداڵ لە ڕەگەزی نێر
5 منداڵ لە ڕەگەزی مێ
لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا ڕووادوێکی خۆکوشتن ھەبوو لە ناحیەی تەق تەق.
ھاوکار عەلی دەڵێت: "ئەو پلانەی بۆ ڕۆژانی نەورۆز بۆ نەخۆشخانە و تیمە گەڕۆکەکانمان لەسەر شەقام و سەیرانگەکان دامان نابوو، زۆر سەرکەوتوو بووە".
باسنيوز
