وەزارەتی گواستنەوە: بۆ چەند رۆژێک پەیوەندیی کۆڕەک و ئاسیا و عێراقونا راگیراوە

وەزارەتی گواستنەوە: بۆ چەند رۆژێک پەیوەندیی کۆڕەک و ئاسیا و عێراقونا راگیراوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، پەیوەندیی تۆڕەکانی (کۆڕەک تیلیکۆم، ئاسیا سێڵ و عێراقونا) ڕاگیراوە و ”بەغدا بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری کردووینەتەوە".

ئومێد محەمەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”بڕیارێک لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دەرچووە، بۆ ھەر سێ تۆڕی پەیوەندیی کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیاسێڵ و عێراقونا، لەمڕۆوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ ناتوانن پەیوەندی بەیەکترەوە بکەن، بۆیە بڕیارەکە پەیوەندی بەوانەوە ھەیە و ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پابەند نەبوون بە مادەی ١٩ی گرێبەستی نێوانیان".

ڕوونیشی کردەوە: "ئەم بڕیارە بۆ خەڵک قورسە، بەتایبەت ئەگەر کەسێک بیەوێت پەیوەندی بە ئاسیا سێڵ یان کۆڕەک تیلیکۆم یان زێنەوە بکات، ئەوا لەم رۆژانەدا ناتوانیت".

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاشکرای کرد کە بەغدا بە نووسراوی فەرمی لەمبارەیەوە ئاگاداری کردوونەتەوە و ”بڕیارەکەش سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە“.











باسنیوز
Top