بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئێمە چاومان لە خزمەتکردنی زیاتری شاری مووسڵە.

بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان: ئێمە چاومان لە خزمەتکردنی زیاتری شاری مووسڵە.
بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە دۆخی شارەکە دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ئەوان چاویان لە خزمەتکردنی زیاتری شاری مووسڵە.



عەلی خەلیل بێتکاری، بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: لەخشتەی پەرلەمانی عێراقدا ھاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤/٣/٢٠١٩ دەنگ لەسەر مانەوە یان دوورخستنەوەی پارێزگاری مووسڵ دەدرێت، بڕیارە ئەمرۆش متمانەی لێوەربگیرێتەوە، چونکە ھەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەڕۆن لە پۆستەکەی لاببرێت، نیگەرانی لەسەر پارێزگاری مووسڵیش زۆرە، بەڵام ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لایەنگر نین، ھەر کەسێک بکرێتە پارێزگای مووسڵ، ئێمە تەنیا داواکاری لێدەکەین کە خزمەتی شارەکە بکات، بەتایبەت ناو شاری مووسڵ کە ھیچ خزمەتگوزاری بۆ نەکراوە".



ڕوونیشی کردەوە کە ئەو پۆستە ”ھی لایەنە عەرەبەکانە و ئێمە پشکی خۆمان وەرگرتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایە".



لەبارەی دۆخی ئەمنیی مووسڵەوە، بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵ دووپاتی کردەوە: "سوپای عێراق و پۆلیس چاودێریی دۆخەکە دەکەن، بەڵام تاڕادەیەک مەترسیی داعش ھەیە و شانەی نهێنیی داعش ھێشتا ماوە و کاری خۆیان بەنھێنی دەکەن، وەک گرووپی رێکخراوەیی، بەڵام ئەوەی ھەیە، خەڵک دوو داواکاری ھەیە، یەکەم دۆخی ئەمنیی مووسڵ چاک بکرێت، دووەم خزمەتگوزاری ئەنجام بدرێت“.







باسنیوز
Top