ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتییەكان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکەن

  ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتییەكان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکەن


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩، هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە.



پاش ئەوەی لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ئاشکرای کرد کە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت. کەمێک لەمەوبەر، کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.



بەپێی زانیارییەکان، شاندی پارتی لە (کەمال کەرکووکی، کاکەمین نەجاڕ، هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب، عەلی حوسێن، عەلی عەونی و فرسەت سۆفی) پێکهاتووە.



لە بەرامبەردا شاندی یەکێتی لە (رەفعەت عەبدوڵا، عەدنانی حەمەی مینا، عیماد ئەحمەد، شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ، پاڤڵ تاڵەبانی، لاهوور جەنگی و لەتیف شێخ عومەر) پێکهاتووە.







باسنیوز
Top