شەقامی ١٢٠ مەتری دەکرێتەوە و دەست بە شەقامی ١٥٠ مەتری دەکرێت
گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەرچەندە بڕیاربوو پێش ماوەیەک بەشێکی سەرەکی شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر بکرێتەوە، بەڵام پڕۆژەکە لەکۆتایی دایە و بڕیارە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژی کردنەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری دیاری نەکراوە بێگومان ئێمە ھەر ئەوە دەڵێین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شەقامی کۆیە بۆ رێگای کەرکووک تەواوبووە و بەڕووی ھاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.
لەبارەی شەقامی ١٥٠ مەتریش گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر گوتی، "پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کوردستان و بەردی بناغەی داندراوە، حکوومەت لە ھەوڵدایە دوای تەواوبوونی شەقامی ١٢٠ مەترسی دەست بە دروستکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریش بکات.
kdp-
