کارەکانی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە

کارەکانی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، واژۆی لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد و پڕۆژەکەی ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد.

سەباح مەحموود، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە فراکسیۆنەکەیان واژۆی لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە. روونیشی کردەوە کە سبەی دەست بە کار دەکەن

لەلایەن خۆیەوە ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە: "بە هاوكاریی لایەنەكانی دیكە، سەرقاڵی كارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانین، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكرێت، بەڵام ئەگەر هەر نەهاتن، كارەكانی هەموواری یاساكە راناگیرێ‌".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: "تاوەكوو نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لە هەمواری یاساكە ئەو بڕگەیە دەستكاری دەكرێت كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێ‌، نەك خەڵكی".

هەمان ماڵپەڕ ئاشکرای کردووە کە فراکسیۆنی پارتی پڕۆژەیاساکەی ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە.











باسنيوز
Top