رۆچوونی زەوی ڕێگای هاتوچۆی گوندێکی دەڤەری باڵەکایەتی دادەخات
لوقمان محەمەد، خەڵکی گوندی دۆڵبالیس، سەر بە شارەدێی سمیلان، لە سنووی شارۆچکەی چۆمان ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ، ڕێگای گوندەکەمان تووشی رۆچوون بووەتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ڕۆچوونەکە زیاتر دەبێت، بەمەش گرفتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەم رێگایە دروست بووە."
گوتیشی، بە ڕۆچوونی ئەم ڕێگایە زیاتر لە 20 خێزانی دانیشتووی گوندەکەمان گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروست دەبێت و داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئاورێکی خێرا لەم ڕێگایە بدەنەوەو چارەسەری بەپەلەی بۆ بکەن.
باسنيوز
