کێشەی ئاوی خوادنەوەی هاووڵاتیانی شارەدێی خەلیفان چارەسەر کرا
کاروان کەریمخان گوندەژۆری، بەڕێوەبەری شارەدێی خەلیفان رايگەیاند، دوای تێکچوون و شکانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی شارەدێ کەمان، فەرمانگەی ئاوی خەلیفان، ڕۆژانی جەژن و پشووی نەورۆز، بە شەو و بە ڕۆژ لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان دابوون و خۆشبەختانە توانیان تۆڕی ئاوی خواردنەوە چاک بکەنەوە
گوتیشی، لە ئەمڕۆ شەممە 23/3/2019 بەدواوە بەپێی خشتەی پێویست ئاو بۆ هاووڵاتیانی گەڕەکەکانی شار دابەش دەکرێت و بەردەوامیش دەبین بۆ خزمەتی هاووڵاتیانمان.
باسنيوز
