سلێمانی.. ژنێك بە چەقۆ كوژرا و دوو كەسیش دەستگیر كران
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوێنی هەینی ٢٢-٣-٢٠١٩ لە گەڕەکی مامەیارەی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵان بە رەگەز عەرەب لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ كوژراوە .
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاریی شوێنی ڕووداوەكە كراوە و تەرمی كوژراوەكە بۆ پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی گواسترایەوە .
هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە کردووە و بەهۆی ئەو رووداوەوە دوو کەس دەستگیر کراون کە یەکێکیان عەرەبە و ئەوەی تریش کوردە.
ژنەكە خێزاندارە و لەکاتی رووداوەکە هاوسەرە و کەسوکاری لە دەرەوە بوون.
باسنيوز
