هەفتەی داهاتوو مووچەی پێشمەرگە و دواتریش وەزارەتی پەروەردە و پاشان مووچەی شوێنەکانی تر دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ، هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی دابەشکردنی مووچە نەکراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی گوتی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، بۆ مووچەی مانگی یەک وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی مووچە یەکەم وەزارەت نەبێ، هیچ ڕاستیەکی بۆ نییە".
سەرچاوەکە جەختی کردەوە، بۆ مووچە مانگی یەک سەرەتا پێشمەرگە و دواتریش وەزارەتی پەروەردە و پاشان مووچەی شوێنەکانی تر دەدرێت.
سەرچاوەکەی دارایی ئاماژەی بەوەشدا، کاتی دابەشکردنی مووچەدیاری نەکراوە، بەڵام هەوڵ دەدرێت دوای نەورۆز ئامادەکارییەکان تەواوبکرێن.
لیوا بەکر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیج گۆڕانکارییەک لە خشتەی مووچە نەکراوە و یەکەم وەزارەت پێشمەرگە دەبێ".
ئاشکراشی کرد، لیستی مووچەی مانگی یەکی وەزارەتیان ئامادەیە و چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی دارایی دەکەن، گوتی: "لیستی مووچەمان ئامادەکردووە و ئومێد هەیە زووتر مووچە وەربگرین".
باسنیوز
