له واشنتن یادی 31 ساڵه‌ی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
نوخشه ناسح گوتیشی: نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتن ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ شاندی هه‌ڵه‌بجه رێكده‌خات و له‌و دیدارانه داواكارین ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت چیدیكه كاره‌ساتی له‌و جۆره به‌سه‌ر كورددا دووباره نه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویستمان به بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، هاوكاری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، به‌ركه‌وتوویه‌كی چه‌كی كیمیایی باسی له ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و ساته‌وه‌ختی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی نوخشه ناسح، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه گوتی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ستیڤن گیلێن، بەڕێوەبەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆفیسی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمه‌كه، گوتی: ئێمە وەك وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و هەروەها جیهانیش بەگشتی لەم یادە پڕ ئازارەدا هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین بۆ خەڵكی هەڵەبجە و گەلی كورد و جارێكی تر ئیدانەی ئەم تاوانە گەورەیە دەكەین.
رۆژی 16ی ئازاری 1988 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عس به چه‌كی كیمیایی بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریان كرد و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی دیكه بریندار بوون و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش ئاواره‌ی ئێران بوون.
k24 -
