له شاره‌كانی كوردستان ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵكرا
له كه‌ركووكیش هاووڵاتیانی كورد به كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان جه‌ختیان له كوردستانیی بوونی شاره‌كه‌یان كرده‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ره‌وه‌ندی كورد به هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز و ئاهه‌نگ یاده‌كه‌یان كرده‌وه و نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاوای كوردستانیش، هاووڵاتیانی كورد به هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز و سازكردنی ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
یەکەم ساڵی دەستپێکی رۆژژمێری کوردی 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە، لەگەڵ ساڵی زایینی‌دا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینی‌دا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی 700 ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە.
رۆژمێری كوردیی ساڵی دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر 12 مانگدا و مانگه کوردییه‌کان چ له رووی ناو و ناوه‌ڕۆکه‌وه و چ له ڕووی گونجاندیان له‌گه‌ڵ وه‌رز و که‌ش و باری سروشته‌وه له چاو ساڵنامه‌کانی تر له هه موویان وردتر كاته‌كانی ده‌ستنیشان كردووه.
1.نه‌ورۆز:
نه‌ورۆژ، .یان رۆژی نوێ. یه‌که‌م مانگ و سه‌ری ساڵی کوردییه، رێکه‌وتی 21ی ئادار/ مارس ده‌ستپێده‌كات. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 31 رۆژه.
یه‌که‌م رۆژ و مانگی کوردییه له دوو رووه‌وه.. له‌لایه‌که‌وه یه‌که‌م رۆژ و مانگی به‌هاره، که به‌فر ده‌توێته‌وه و سروشت ده‌بوژێته‌وه، گیاوگوڵ وگوڵزار ده‌رده‌که‌ون، دره‌خت چرۆ ده‌کات و گوڵ خونچه، مه‌ل و ئاژه‌ڵ ده‌که‌ونه چالاکی و زاوزێ..سه‌ره‌تایی ژیانه‌وه‌ی ژیان و سروشته.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه کۆتایی وه‌رزی زستانه، نه‌مانی سڕی وسستییه، وه‌رزی کشتوکاڵ و نه‌مام ناشتنه، سه‌ره‌تایی جه‌ژنی نه‌ورۆزه. ئه‌م مانگه "خاکه‌لێوه"، "ئاخه‌لێوه" و"ئادار"یشی پێده‌ڵێن.
2.گوڵان:
دووه‌م مانگی ساڵی کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 31 رۆژه. مانگی گوڵه. گوڵانی که‌ژو باخ و باخچه‌ی شار و گوندی کوردستان ده‌گه‌شێنه‌وه. ئه‌م مانگه "بانه مه‌ڕ" و "شهبارن"یشی پێ ده‌وترێت.
3.جۆزه‌ردان:
سێ یه‌م مانگی ساڵی کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 31 رۆژه. له‌م مانگه‌دا دانه‌وێڵه به‌گشتی و جۆ به‌تایبه‌تی زه‌رد ده‌بێت و ده‌پشکوێت و بۆ دروونه ئاماده‌یه، ئه‌م مانگه سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه. ئه‌م مانگه "باران بڕان " و "به‌خته باران" یشی پێ ده‌وترێت.
4.پووشپه‌ڕ:
چواره‌م مانگی ساڵی کوردی یه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 31 رۆژه...له ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی دروونهکردن و شه‌نکردنی دانه‌وێڵه له لایه‌که‌وه و وشکبوونی گیا له لایه‌کی دیکه‌وه پووش له ده‌شت و دۆڵه‌کانی کوردستان په‌رش وبڵاو ده‌بێته‌وه.
5.خه‌رمانان:
پێنجه‌م مانگی رۆژمێری کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 31 رۆژه. له‌م مانگه‌دا خه‌رمانی دانه‌وێڵه له هه‌موو لایه‌کی کوردستان کۆ ده‌کرێته‌وه، ئه‌م مانگه "جۆخینان" یشی پێ ده‌ڵێن.
6.گه‌لاوێژ:
شه‌شه‌م مانگی ساڵی کوردییه. له‌م مانگه‌دا ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ ده‌رده‌که‌وێت و نیشانه‌ی کۆتایی هاتنی گه‌رما و وه‌رزی هاوینه.
7.ڕه‌زبه‌ر:
حه‌وته‌م مانگی رۆژمێری کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی 30 رۆژه. له‌م مانگه‌دا ره‌زه‌کانی کوردستان به‌ریان پێ ده‌گه‌ن، له وان به‌ری ترێ، ئه‌م مانگه سه‌ره‌تای پاییزه و کاتی تۆوکردنی گه‌نم و جۆیه.
8.گه‌ڵاڕێزان:
هه‌شته‌م مانگی ساڵی کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی ۳۰ رۆژه...مانگی وه‌رینی گه‌ڵای دره‌خته، ئه‌م مانگه "خه‌زه‌ڵوه‌ڕ" و"گه‌ڵاخه‌زان" و"سه‌رپه‌ڵه"شی پێ ده‌ڵێن.
9. سه‌رماوه‌ز:
نۆیه‌م مانگی ساڵی کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی ۳۰ رۆژه. ده‌ستپێکردنی وه‌رزی سه‌رمایه و سه‌ره‌تای زستانه.
10. به‌فرانبار:
ده‌یه‌م مانگی ساڵی کوردییه. ژماره‌ی رۆژه‌کانی ۳۰رۆژه. مانگی بارینی به‌فره.
11.رێبه‌ندان:
یازده‌یه‌م مانگی ساڵی کوردییه و ژماره‌ی رۆژه‌کانی 30 رۆژه. له‌م مانگه‌دا به‌فر زۆر ده‌بارێت و رێگه و بان ده‌گیرێن.
12. ڕه‌شه‌مێ:
دوا مانگی ساڵی کوردییه و 29 رۆژه، له لایه‌که‌وه مانگی کرانه‌وه‌ی رێگه‌یه و به‌فریان له‌سه‌ر نامێنێت و له‌چاو ده‌وروپشتیان که بهفرهوسپییه، رێگه‌کان ره‌ش ده‌چنه‌وه. هه‌روه‌ها مرۆڤ كه حه‌ز به خۆدانه به‌ر خۆر ده‌كات، ره‌نگی ئه‌سمه‌ر ده‌چێته‌وه، به تایبه‌تی ئافره‌تان. هه‌روه‌ها ئه‌م مانگه مانگی جووت بوونی جۆره‌ها ئاژه‌ڵه، له‌وان پشیله.
k24 _
