حاجی ئۆمەران.. رۆژانە ھەزار و ٥٠٠ كەس لە ئێرانەوە دێنە كوردستان

حاجی ئۆمەران.. رۆژانە ھەزار و ٥٠٠ كەس لە ئێرانەوە دێنە كوردستان
بەرپرسی راگەیاندنی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران گوتی، ھاتنی گەشتیاران بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە ئێستاشدا رۆژانە ھەزار و ٥٠٠ كەس دێنە ھەرێمی كوردستان.

سیروان حەسەن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھاتنی گەشتیاران لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بە جۆرێك بەراورد بە مانگی ڕابردوو ٣٠% زیادی كردووە و ئێستاش رۆژانە خەڵك بە لێشاو دێنە ھەرێمی كوردستان، كە كورد و ئێرانییشن".

حەسەن گوتیشی، لە ١٥ی ئەم مانگەوە باج لەسەر ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان ھەڵگیراوە و تاوەكو ٢٥ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.

دەشڵێ، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئێستادا لە رێگەی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران، رۆژانە ھەزار و ٥٠٠ كەس لە وڵاتی ئێرانەوە دێنە ھەرێمی كوردستان.


kdp -
Top