نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی ئەو رۆژەین چەوسانەوەی گەلی کورد بە تەواوەتی بووەستێت
نێچیرڤان بارزانی، جەختدەكاتەوە: "گرەوی ئێمە ئەوەیە کوردستان سەربکەوێت، رێگەی دوورمان بڕیوە و کەممان ماوە، قوربانیمان زۆر داوە و دەبێت بگەینە رۆژی خۆمان. لەم بۆنەیەدا کە نەورۆز جەژنێکی فەرمییە لە عێراق، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەم یارمەتیدەربێت بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە برایەتی خۆی و گەلی کوردستاندا سەربکەوێت".
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەو پەیامەدا دەڵێت: "چاوەڕوانی ئەو رۆژەین کە چەوسانەوەی گەلی کورد بە تەواوەتی بووەستێت و هەموو لایەک بە مافداری و یەکسانی و برایەتی و تەبایی بژین".
نێچیرڤان بارزانی راشیدەگەیەنێت: "دەبێت لەمڕۆوە دەستبکەین بە هێوربوونەوە، شەڕی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر دڕندەیی داعشدا بەسەرکەوتن تەواوبوو، بوژانەوەی باری ئابووریش دەستیپێکرد و هەنگاو بەرەو ئاساییبوونەوە دەنێت".
kdp -
