سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە
هەموو ئەو شاندانەی كە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
شاندێكی هۆزی مووسەوی لە بەردەڕەش، شاندێكی بنكەی لالش، شاندێكی ڕێكخراوی زێڕی ڕەش بۆ خزمەتكردنی نابیستان و یەكەی ئامادەییی سەرپەرشتیكردنی سنووری، پەروەردەكانی مێرگەسۆر، سۆران، چۆمان، ڕواندز و، شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران و یەكێتیی زانایانی ئایینی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ئەو ڕێبازە نوێ كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن، تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات.
لە لایەكی دیكەوە، شاندێكی هوداپار سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
kdp -
