ئازاد جندیانی: پارتی تا 10 رۆژی دیکە چاوەڕێی یەکێتی دەکات
ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار و رۆشنبیری ناسراوی کوردستان بە رادیۆ (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، تا ئێستا یەکێتیی رێگریی لە پێکهێنانی حکوومەت کردووە، کە ”به‌شێكی وه‌ك ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان بۆیه گرێ كوێره‌كان دروست ده‌كات“.
ئازاد جندیانی پێی وایە لەبابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، زۆرتر چاوەڕێی یەکێتی ناکات، ”پێم وایه ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه پڕۆسه‌كه ده‌ڕوات ئه‌وكات ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بۆ یه‌كێتی دانراوه یا به به‌تاڵی ده‌هێڵرێته‌وه یا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی زۆر ترسناك ده‌بێت“.
ئەو سیاسەتمەدارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە یەکێتی بەشدارێکی کارای حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ئەوەی ئێستا لە میدیاکانیانەوە باسی دەکەن، کە داوای هاوبەشی لە کارەکان دەکەن، بە ناڕاست دەزانێت.
ئازاد جندیانی هەروەها رایگەیاندووە، کە نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری بە یەکێتی داوە، بۆ نموونە قوباد تاڵەبانیی جێگری خۆی بۆ کردنەوەی پرۆژەکانی سلێمانی رادەسپارد و ئەویش وەک دەستکەوتی یەکێتی پرۆژەکانی دەکردەوە.
ئازاد جندیانی لەبارەی رۆڵی سەرۆک بارزانی لە نوێنەرایەتییکردنی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، کە ”هه‌موو دنیا دان ده‌نێت به‌وه‌ی كه كاك مه‌سعود تاكه سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ر و كاریزمایه له‌كوردستان“.
باس‌نیوز
