لە پشدەر بەکارهێنانی سۆدە لە نانەواخانەکان قەدەغە دەکرێت
بەکر بایز، قایممقایمی پشدەر ڕاگەیاند: " ەمرۆ بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەرپرسی سێکتەری خۆپاراستنی تەندروستی و نوێنەری ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی شاروانی و دارایی پشدەر و بەرپرسی سەندیکای کرێکاران، لەگەڵ خاوەنی سەموونخانە و نانەواخانەکانی قەڵادزێ کۆبوونەوەیەکمان کرد بەمەبەستی قەدەغەکردنی سۆدەی نان لە نانەواخانە و سەموونخانەکان".
گوتیشی: "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو بریارانەی لەلایەن تەندروستی سلێمانی دەرچووە سەبارەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆدە لە نانەواخانە و سەمونخانەکاندا، بۆ ئەم مەبەستە بریاردرا لەمەودوا لە هیچ نانەواخانە و سەمونخانەیەک سۆدە بەکار نەهێنرێت".
bas news -
