لە سلێمانی بڕێکی زۆر خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: "لەسەر زانیاری بەشی چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە درابوو بە لیژنەهاوبەشەكان، هەریەك لە لیژنەكانی ( رێستۆرانت و لیژنەی 2 و لیژنەی گۆگاكان) بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و لە ئەنجامدا لە كۆگایەكدا لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی نزیكەی (300) كلیۆگرام خواردنی ماوە بەسەرچوو كە پێكهاتبوو لە (بیبەری توونی خۆشكراو ، زەیتوون ، خورما، هەمبەرگر)".
ڕاشیگەیاند: "سەرجەم خۆراکە بەسەرچووەكان لەناوبران و خاوەنی شوێنەكەش رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە".
bas news -
