كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دواخرا

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دواخرا
ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی ئاسایی رۆژی شەممەی داهاتووی خۆی بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە دواخست.


سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە دانیشتنی پێنجەمی ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەمی خۆی لە رۆژی شەممەدا دوابخات و ڕۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەكە ئەنجام بدات.


هۆكاری دواخستنی وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەیە رۆژی شەممە تەواوكەری جەژنی نەورۆز بێت و ڕۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەكەی ئەنجام بدات.
bas news -
Top