بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی نەورۆزی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند و بەپێی پلانەکە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه دەکرێت.
نەقیب خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ڕاگەیاند: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له شار و شارۆچكه‌كانی سنوری شاری ڕانیه ،ده‌یانه‌وێت بچن بۆ سه‌یرانگاكانی سنوری پشده‌ر، ده‌توانن رێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه به‌كار بهێنن، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ڕانیه دەبێت (رێگای گڵه‌زه‌رد) به‌كار بهێنن و ناتوانن ڕێگای ده‌ربه‌ند به‌كار بهێنن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی ئاسته‌نگ و گرفتی هاتووچۆ لە سنوورەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره و ماتۆڕسکیل به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له‌ڕۆژانی جەژنی نه‌ورۆزدا .
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین گوتیشی: "١٠هه‌زار بڵاوكراوه و ڕێنمایی هاتوچۆ و ژینگه‌یی بۆ بۆشۆفێران و گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندبوون و سه‌لامه‌تیان له‌ڕۆژانی نه‌ورۆزدا ئامادە دەکرێت و لەو ڕۆژەدا بەسەریان دا دابەش بکرێت "
bas news -
