لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵدا ڕەوشی مەرزەكان جیاواز دەبێت
جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ڕاگەیاند لە میانی گفتوگۆیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ڕێككەوتوون كە ڕەوشی هاتوچۆ و گەشتیاری لە نێوان هەردوولادا لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕێگەپێدراو بێت و هاووڵاتیانی هەردوولا دەتوانن هاتوچۆ بە مەرزەكەدا بكەن.
گوتیشی لە ڕۆژانی نەورۆزدا هاوردەكردنی كاڵا و كەلوپەل و خۆراك لەسەر بڕیاری ئێران بە مەرزی كێلێ دەوەستێ.
هەروەها ڕوونی كردەوە ساڵانی پێشوو تا تەواوبوونی سێزدەبەدەری ئێرانیەكان كە لەگەڵ هاتنی نەورۆز دەستپێدەكات، هەناردەكردنی كاڵا و كەلوپەلیشیان بە مەرزەكاندا دەوەستاند، بۆیە ئەمساڵ داوامان داوەتە بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێران كە جگە لە سێ ڕۆژەكەی نەورۆز، لە ڕۆژانی دوایی هەناردەكردنی كاڵا و خۆراك دەست پێبكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
basnews -
