هێمن هەورامی: لەئەمڕۆوە خولی پێنجەمی پەرلەمان بە تەواوی دەست بەکار دەبێت
پاش ئەوەی دانیشتنی سەرجەم لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ ئەنجام درا و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لێژنەکان دەستنیشان کران، کەمێک لەمەوبەر هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەسف کرد و ڕای گەیاند، لەمڕۆوە خولی پێنجەم بە تەواوی دەست بەکار دەبێت.
باسنیوز
