هاتوچۆی سۆران پلانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز راگەیاند

هاتوچۆی سۆران پلانی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز راگەیاند
لە پرێس كۆنفڕاسێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، پلانی ڕۆژانی نەورۆری ڕاگەیاند و داوا لە شوفێران و گەشتیاران كرا لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەك، پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2019 لە پرێس كۆنفڕاسێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، پلانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆری ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد "كە سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ لە ئەركدا دەبن، لە سنووری لە هەر چوار شارۆچكەكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) بە سەرجەم شارەدێ‌ و ناوچە گەشتیارییەكانەوە، بۆ رێكخستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە رێگاكان و شوێنە گەشتیارییەكان".

هەروەها داواش لە شۆفێران و گەشتیاران كرا لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتیان بە گشتی پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن و هاوكاری كارمەندانی هاتوچۆ بكەن، بەسەر بردنی شادی و ئاهەنگی نەورز و گەشتێكی خۆش بۆ هەموو لایەك.











باسنيوز
Top