عەبدولسەلام بەرواری: بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناکرێ پارتی تاسەر چاوەڕوانی لایەنەکان بکات

عەبدولسەلام بەرواری: بۆ پێکهێنانی حکوومەت ناکرێ پارتی تاسەر چاوەڕوانی لایەنەکان بکات
سیاسەتمەدارێک رای گەیاند، بەهۆی زۆریی داواکاریی لایەنەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەکە دواکەوتووە.


عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند: ”ناکرێت تاسەر پارتی بەم شێوە چاوەڕوانی پێکێھنانی حکوومەت بکات“.


ڕوونیشی کردەوە کە هەرچەندە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئاداری ٢٠١٩ی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی و کۆبوونەوەکانی دیکەدا ”دەگەنە ڕێککەوتن“، بەڵام ئەو سەقفی داواکارییانە کابینەی نوێی حکوومەتی دواخست.


دووپاتیشی کردەوە: ”ناکرێت واژۆیەک بکرێ و لە واژۆیەکی دیکە پەشیمان بیتەوە، ئەوەشی کە ھەیە، زیاتر دواخستنە بۆ زیاتر بەدەستھێنانی پۆست“.


عەبدولسەلام بەرواری نەیشاردەوە کە دۆخی کوردستان تایبەتە و ”دەبێ هەموو لایەک پێکەوە کار بکەن تاوەکوو قەیرانەکان قووڵتر نەبنەوە“.











باسنیوز
Top