رووچونی رێگای سەرەكیی سۆران بۆ چۆمان چارەسەری كاتی كراوه‌

رووچونی رێگای سەرەكیی سۆران بۆ چۆمان چارەسەری كاتی كراوه‌
شوێنێكی رێگای سەرەكیی (سۆران-چۆمان) تووشی رووچوون بووتەوە و بەرپرسی چاكردنەوە و پاراستنی رێگەوبانەكانی سۆرانیش دەڵێت، شوێنەكەمان بە شێوەیەكی كاتی چاك كردووە تا پڕۆژەی بۆ ئەنجام دەدرێت.


ئەندازیار خوسرەت سادیق، بەرپرسی كەرتی 4ی سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانەكانی هەولێر، رایگەیاند، شوێنێك لە نزیك پرسگەی هاوینەهەواری جوندیان لە رێگای سەرەكی (سۆران-چۆمان) تووشی رووچوون بووەتەوە، بۆ چارەسەریی ئەم گرفتە دەرخستەیەكی بەپەلەمان كردووە و رەوانەی سەرووی خۆمان كردووە، بۆ ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە یان پارێزگای هەولێر، گوژمەیەكی بۆ تەرخان بكەن و بەشێوەیەك لە شێوەكان چارەسەری بۆ ئەنجام بدرێت و بخرێتە پلانی پڕۆژ خزمەتگوزارییەكانەوە".


بەرپرسی كەرتی 4ی سۆران ڕێگە و بانی سۆران گوتیشی، خۆشبەختانە ئێستا توانیومانە بە شێوەیەكی كاتی ئەم رێگایە چاك بكەینەوەیەو هاتوچۆی شۆفێران تێیدا ئاسایی بووەتەوە، هیواداریشین لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری زیاتری لەسەر بكەین و هەوڵ بدرێت، شوێنەكە بەتەواوی چاك بكرێتەوە.










باسنیوز
Top