هەسەدە دەست بەسەر ناوچەیەکی داعشدا دەگرێت

هەسەدە دەست بەسەر ناوچەیەکی داعشدا دەگرێت
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەست بەسەر ناوچەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک گوندی باغۆز لە سنووری پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریادا دەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2019، مستەفا بالی، گوتەبێژی هەسەدە رایگەیاندووە، شەڕڤانانی هەسەە توانیویانە دەست بەسەر تەواوی ناوچەیەکی باغۆزدا بگرن و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

مستەفا بالی هەروەها رایگەیاندووە، کە شەڕڤانەکانیان ئێستا سەرقاڵی گەڕان بەدوای پاشماوەکانی چەکدارانی داعشن لەناو ئەو کۆمەڵگەیەی لە نزیک باغۆز لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا دەستیان بەسەردا گرتووە.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.










باسنيوز
Top