لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش كران

لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش كران
لێژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ 15 لێژنه‌ ده‌بنه‌ 19 لێژنه‌ و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دابه‌شكردنی لێژنه‌ هه‌میشییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆنه‌كانیش، پارتی سه‌رۆكایه‌تی حه‌وت لێژنه‌ی به‌ركه‌وتووه‌، كه‌ بریتین له‌: یاسایی، پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندرووستی، شه‌هیدان، په‌یوه‌ندییه‌كان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان بژار كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی، ده‌بێته‌ سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان.






K24
Top