سوپای توركیا تەكیدی كردووتەوە و سوپای ئێران رەتی کردووەتەوە
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 18-3-2019ـەوە، سوپای تورکیا و ئێران ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشیان دژی پەکەکە، دەست پێ کردووە.
لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (میهر)ی فەرمیی وڵاتەکەی، رەتی کردووەتەوە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا دژی پەکەکە، ئەنجام دابێت.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ئێرانییە ئاماژەی بەوە کردووە، کە سوپای تورکیا لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات ئۆپەراسیۆنی دژی پەکەکە ئەنجام داوە، بەڵام ”هێزەکانی ئێران بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان نەکردووە“.
باسنیوز
